بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا ئەلیەوم، کازم عەلی ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا وتەیەکی سەبارەت بە پێکهێنانی دەوڵەتی داهاتووی ئەو وڵاتە هێناوەتە ئاراوە. ناوبراو وتی: نەخشەڕێی پێکهێنانی دەوڵەتی نوێی عێراق ئەمڕۆ لە نەجەف دادەڕێژرێت.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو ئەندامەی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا وتیشی: لە دیداری ئەمڕۆی سەرۆکایەتی شاندی هاوئاهەنگی شیعە لەگەڵ موقتەدا سەدر، نەخشەڕێی پێکهێنانی دەوڵەتی نوێی عێراق دادەڕێژرێت.
ڕۆژی ڕابردوو حەیدەر ئەللامی ئەندامی شاندی هاوئاهەنگی شیعەکانی عێراق بە بڕیاری ئەم دواییەی دادگای فیدراڵی لەسەر پشت ڕاست کردنەوەی کۆتایی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی پێشوەختە کاردانەوەی نیشان دا.
ئەللامی وتیشی: ئێمە بە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی عێراق هەرچەندە کە لە زیانی شاندی هاوئاهەنگی شیعەکان بێت، ڕیز دەگرین. هۆکاری ئەو بابەتەش ئەوەیە کە ڕێز لە دەنگی دادگا نیشاندەری سەروەری عێراقە.
Your Comment